یەکێتی لە سلێمانی بەهۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵات مامۆستایەکی ئایینی لە وتاردان دوورخستەوە.
عەبدولباست عەزیز مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتی بەختیاری لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆی ئەوەی پشتگیری راستی کردووە ئەویان لە وتاردان دوورخستووەتەوە.
وتیشى، ئەو قسانەی ئەو کردوویەتى دژی گەندەڵی و نادادپەروەرییە
و خەڵک دەبێت بزانێت ئەوانەی دژی هەموو بنەماکانی کۆمەڵگەن ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەیە.
باسی لەوەشکرد، لەرێگای ئایینی ئیسلامەوە بە موسوڵمانان
وتراوە، ئەو کارانە چین خراپ و باشن و ئەوەی بەرامبەر ئەم میللەتە دەکرێت لە خراپەکانە.
وتیشی، بڕیاریداوە لەمەدوا هەموو هەینییەک لە ماڵەکەی
خۆیەوە وتارەکانی تۆماردەکات و بڵاویاندەکاتەوە.