PM:01:44:05/10/2024
1304 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسىی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، سبەینێش ئەو بایەی بەهێزەى سنوورى سلێمانى گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت، هاوکات کەشناسى عێراقیش دەڵێت، رۆژى چوارشەممە نمەباران دەبێت.
کەشناسیى هەرێم باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ شەممە، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبنەوە. سەبارەت بە کەشى سبەینێش دەڵێت، پلەکانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
هاوکات، جێگری بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى بە ئین ئاڕ تى
راگەیاند، ئەو بایە بەهێزەى کە سلێمانى و چەند ناوچەیەکى گرتووەتەوە سبەینێش بەردەوام
دەبێت.
لە لایەکى دیکەوە، کەشناسیى عێراق ئاماژەى بەوە کردووە، رۆژى
چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەراستى وڵات نمەباران دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٣
سلێمانی : ٣٢
دهۆک : ٣٢
کەرکوک : ٣٥
هەڵەبجە : ٣٤
گەرمیان : ٣٦
زاخۆ :٣٢
سۆران : ٣٢
حاجی ئۆمەران : ٢٣