سەردێڕ:

کۆمسیۆن: دەنگۆی ئاشکرابوونى دەنگی دەنگدەران هیچ بنەمایەکى نییە

PM:12:53:05/10/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئاشکرابوونی دەنگی دەنگدەران دەکەن هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە. دەشڵێت، نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی بیانی و ناوخۆیی چاودێریی هەڵبژاردنەکە دەکەن.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی دەنگۆی ئاشکرابوونی دەنگی دەنگدەرانەوە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خولی شەشمی پەرلەمانی کوردستان تەواو کراون.

ئەوەش خراوەتە روو، نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی بیانی و ناوخۆیی چاودێریی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستان، کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ٣٣ ساڵ، هاوڵاتیان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.













گەلەری