سەردێڕ:

لەبری خزمەتکردنیان؛ حکومەتى کاربەڕێکەر مووچەی بەرکەوتووانى چەکی کیمیایی بڕیوە

PM:10:32:04/10/2024

1428 جار خوێندراوەتەوە

بەرکەوتووانى چەکى کیمیایی خۆیان لە دۆخێکى سەختى دەروونى و جەستەییدان، بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر بە بڕین و کەمکردنەوەی مووچەکانیان هێندەى دیکە ئەم نەخۆشانەی نیگەران کردووە، بەتایبەت کە دەبێت لەسەر ئەرکی خۆیان دەرمان و پێداوستى پزیشکی بکڕن.


تا دێت رەوشی تەندروستی بەرکەوتووانی چەکی کیمیابارانی هەڵەبجە خراپتر دەبێت، بڕین و کەمکردنەوەی مووچەکانیشیان لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، ئەم نەخۆشانەی زیاتر نیگەران کردووە.

سەرەڕای بڕین و کەمکردنەوەی مووچەکانیان، نەبوونی دەرمان و نەخۆشخانەی پێویست، هێندەی دیکە دۆخی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی خراپتر کردووە، بە شێوەیەک رۆژانە لەسەر گیرفانی خۆیان حەب و دەرمان دەکڕن، بەمەش ئەوەندەی تر ژیانیان سەخت بووە.

بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا چارەسەری پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی نەکراون، رۆژانە بەدەم ئازارەوە لەبەرچاوی ماڵ و منداڵیان دەناڵێن و هەندێکیشیان گیان لەدەست دەدەن، هۆکاری ئەم دۆخەشیان دەخەنە ئەستۆی پارتی و یەکێتی کە نەیانتوانیوە لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکەنەوە.













گەلەری