کامێری نهێنیی ئێن ئاڕ تی ئابڕووچونێکی دیکەی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات، بەپێی سۆراغێکی کامێرای نهێنیی ئێن ئاڕ تی دەیان یانەی شەوانە کە کاری لەشفرۆشیان تێدا دەکرێت لە هەولێر و سلێمانی کراونەتەوە و بەشێکی داهاتی ئەو یانانەش دەچێت بۆ بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، کەچی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێن یانە شەوانەکانیان داخستووە.
کامێری نهێنیی ئێن ئاڕ تی ئابڕووچونێکی دیکەی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە هەرێمی کوردستان ئاشكرادەکات کە چۆن هەردووکیان لەپشت کردنەوەی یانە شەوانەکان و شوێنەکانی لەشفرۆشییەوەن.
پێچەوانەی ئەو
بانگەشە و بەڵێنانەی بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک دەیکەن، بەپێی سۆراغێکی کامێرای نهێنیی
ئێن ئاڕ تی، لە چەند شەوێکدا سۆراغی ئەو شوێنانەی کرد کە لە هەردوو شاری هەولێر و
سلێمانی لەژێر ناوی یانەی شەوانەدا کاردەکەن و تا ئێستا بەردەوامن.
باڕ و یانە شەوانەکانی
هەولێر کە پێچەوانەی بانگەشەی داخستنیان بە فەرمانی مەسعود بارزانی و مەسرور
بارزانی کوڕی لەژێر ناوی شوێنی گەشتیاریدا کراونەتەوە و جگە لە خواردنەوەی مادە
کحولییەکان، کاری لەشفرۆشیشیان تێدا دەکرێت، بەپێی سۆراغەکە لەسەر رێگای بەحرکەی هەولێر
١٣ شوێن کراونەتەوە، لە ناوچەی عەینکاوە نزیکەی ٢٠ شوێنی لەو جۆرە هەن.
لەبەرامبەر رێگەدان
بە کردنەوەی شوێنەکانیش، ئەو شوێنی لەشفرۆشی و قومارخانانە باج دەدەنە بنەماڵەی
بارزانی.
کردنەوەی یانەی
شەوانە و قومارخانە بە بڕیاری مەسعود بارزانی لەکاتێکدایە کە هەر لەسەر بڕیاری
بارزانی کردنەوەی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینی لە هەولێر و دهۆک راگیراوە.
هاوکات لە سلێمانیش
دەیان یانەی شەوانە و قومارخانە هەن کە بە فەرمان و ئاگاداری بنەماڵەی تاڵەبانی و خودی
بافڵ تاڵەبانی کاردەکەن، پێچەوانەی درۆ و بانگەشەی داخستنیان.
کامێرای نهێنیی
ئێن ئاڕ تی لە سۆراغەکەیدا ئەوەشی بۆ ئاشكرابوو، لە سلێمانی هیچ یانەیەکی شەوانە
دانەخراوە بەڵکو پێیانوتراوە شوێنەکەیان بگوازنەوە و لەسەر رێگا سەرەکییەکان مەبن
و بەنهێنی شەوان بەردەوامن لە کارکردن.
لە سلێمانی چەندین
یانە هەن وەک باخانی سەرچنار، پاڵاس، ئاشتی، لە دووکانیش سێ یانە، لە ناوچەی بەکرەجۆ
یانەیەک، لە سنووری سیتەک چەندین شوێن وەک یانەی شەوانە و قومارخانە هەن کە ئەویش
بە ئاگاداری و فەرمانی بافڵ تاڵەبانیە و بەشێکی داهاتەکەی دەچێت بۆ ماڵی تاڵەبانی،
بەڵام بۆ درۆ و بانگەشەی ساختە شوێنی چەند یانەیەکیان لەسەر رێگا سەرەکییەکان
گواستووەتەوە و دەڵێن دامانخستووە.
کامێرای نهێنی
بۆی ئاشکرابوو سەرجەم ئەو یانانە و کچ و ژنی گەنج لە وڵاتانی دیکەوە دەهێنن بۆ راکێشانی
خەڵک، جگە لە خواردنەوە کحولییەکان قومار و کاری لەشفرۆشیشیان تیدا دەکرێت و لەلایەن
هێزی تایبەتی سەر بە ماڵی بارزانی و تاڵەبانیەوە پارێزگاریان لێدەکرێت.
کامێری نهێنی
بەردەوامە لە سۆراغەکانی و دەستی بۆ چەندین دۆسیە و مەلەفی هەستیاری دیکەش بردووە
کە لە هەرێم لە سایەی حکومڕانی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی وەک بۆمبێک بۆ
تێکدانی کۆمەڵگە و تێکدانی ئاسایشی خێزانی و کۆمەڵایەتی خەڵک دانراون.