هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سپیلک شانەدەر نزیک گوندی سیناوە روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
هاتوچۆی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای سپیلک شانەدەر نزیک گوندی سیناوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بەهۆی رووداوەکەوە شەش کەس بریندار بوون. هاوکات، داوا لە شۆفێران دەکەن لەپێناو
سەلامەتی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان خێرای کەمبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی
هاتووچۆ لەکاتی شۆفێریکردندا.
هاوکات، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویاندا و تیایدا چوار کەس بریندار بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە چەند رۆژی رابردوودا لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر رووداوێکی
هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار بوون.