PM:06:49:04/10/2024
1412 جار خوێندراوەتەوە
پێکەنین لە رووی دەروونییەوە یارمەتیدەرێکی گەورەیە، بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەهێزکردنی یادەوەری دادەنرێت و کاریگەری لەسەر ئازار و سیستەمی بەرگری جەستەش دروست دەکات.
پرۆفیسۆر ئۆلگا تکاچۆڤا بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پیری لە روسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیزڤێستیا" ئاماژە بەوە دەکات، پێکەنین تەنها کاردانەوەی سۆزداری نییە، بەڵکو راستەوخۆ کاریگەری لەسەر گروپێکی جیاواز لە رۆتینەکانی مێشک هەیە، لەوانە ئازار و سیستەمی بەرگری جەستە.
ئەو پرۆفیسۆرە
باس لەوەش دەکات، بۆیە سەیرکردنی فیلمە کۆمیدییەکان توندی ئازار کەم دەکاتەوە، ئەمەش
بەهۆی بەرهەمهێنانی هەندێک مادەی گوێزەرەوە دەمارییەکان (سیرۆتۆنین، ئەندۆرفین، دۆپامین،
ئۆکسیتۆسین) لە کاتی پێکەنیندا کە هەستکردن بە باشی و خۆشی دروست دەکات، پێکەنین
هاندەری گەشەی خانەکانی سیستەمی بەرگرییە کە دژەتەن بەرهەم دەهێنن، ئەمەش بەرکەوتن
بە نەخۆشییە تووشبووەکان کەم دەکاتەوە.
ئەوەش دەخاتە
روو، پێکەنین یارمەتی بەهێزکردنی یادەوەری دەدات، ئەمەش بەو راستییە روون دەکرێتەوە
کە سیستەمی "لیمبیک" کە بەرپرسە لە کاردانەوەی سۆزداری لە شێوەی پێکەنین،
لە بەرکەوتنی نزیکدایە لەگەڵ هیپۆکامپوس ئەو بەشەی مێشک کە یادەوەری تێدا دروست دەبێت،
کەواتە زانیارییە سۆزدارییەکان باشتر لەبیر دەکرێن.
دەشڵێت،
" پێکەنین هاندەری هەناسەدان و باشترکردنی سووڕی خوێنە لە هەموو ئەندامەکانی
جەستەدا".