PM:05:40:04/10/2024
1748 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی هاوین کۆتایی هاتووە، لەمەودوا گۆڕانکاری بەرچاو لە دابەزینی پلەکانی گەرمادا روودەدات.
کەشناسیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ ئاماژەیەک بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە رۆژانی داهاتوودا بوونی نییە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی هاوینمان جێهێشتووە.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا بە گشتی پلەکانی
گەرما لەنێوان ٣٥ بۆ ٤٠ـدایە بەڵام لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری هەیە بگاتە سەروو ٤٠
پلە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەوپێیەی لە وەرزی پایزداین
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەندێک رۆژدا بۆ سەروو ٤٠ پلە ئاساییە.