PM:05:08:04/10/2024
1356 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق. دەشڵێت، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ پەیوەندی ئەمنی دەگوازینەوە".
ئەلینا رۆمانەوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (x) رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق وسەروەری خاکی تەواوی عێراق.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بۆ پەیوەندییەکی
دووقۆڵیی ئەمنی بگوازنەوە.
ئەوەشی خستە روو، ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ پاڵپشتی گەلی
عێراق و هاوکاریکردنیان.