سەردێڕ:

یەکێتی لە میدیاکاندا دژی هەژماری منە؛ کەچی فۆرمەکەی بەسەر خانەنشیناندا دابەش دەکات

AM:10:42:04/10/2024

1780 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای درەنگ دابەشکردنی مووچە و خراپی دۆخی خانەنشینان لە قەرەباڵغی و تێکچوونی تەندروستیان لە سەرەی مووچەدا یەکێتی بە زۆرەملێ فۆڕمی هەژماری منی بەسەر خانەنشیناندا دابەش کردووە و پێی وتوون لە بەغداوە هاتووە و دەبێت پڕیبکەنەوە، خانەنشینانیش بە توندی ئەو پڕۆژەیە رەت دەکەنەوە.


ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتە لە مانگی ١٠ دا کەچی حکومەتی کاربەڕێکەر فشار لە خانەنشینان دەکات فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە و هەردوو حزبی دەسەڵاتیش بەبێ جیاوازی پاڵپشتی پرۆژەکە دەکەن، بەڵام زۆرینەی مووچەخۆران و خانەنشینان سیقەیان بەو پرۆژەیە نییە.

خانەنشینێک ئاماژەی بەوە کرد، "یەکێتی بەزۆر فۆڕمی هەژماری منی پێداوین و داوای کردووە لە ١٥ رۆژدا پڕی بکەینەوە کەچی لە میدیاکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکات لە دژی پرۆژەکەیە و باوەڕمان بەو فۆرمە و بەو پرۆژەیە نییە و داوا دەکەین کەس پڕی نەکاتەوە."

پارتی و یەکێتی هەردوو وەک یەک بەرژەوەندیان لە هەژماری مندا هەیە، بەڵام بۆ چەواشەکاری هاوڵاتیان پارتی خۆی بەلایەنگری هەژماری من دەزانێت یەکێتیش دژی وەستاوەتەوە، بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەڵێن یەکێتی لە ڕێگەی فەرمانگەکانەوە بەزۆرملێ فۆڕمی هەژماری من بە فەرمانبەران پڕدەکاتەوە.

فشارەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پڕکردنەوەی هەژماری من لە کاتێکداییە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە بێت کە حکومەتی عێراق رەزامەندنی لەسەر داون نەک لە ڕێگەی بانکەکانی پارتی و یەکێتیەوە.













گەلەری