AM:09:53:04/10/2024
2432 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ناسا بڵاوی کردووەتەوە، بەهێزترین تەقەینەوەی خۆر لە خولی ئێستایدا روویداوە و ئەگەر هەیە زریانێکی جیۆ موگناتیسی رووبدات.
بەشی گۆڕانکارییەکانی سەر خۆر لە ئاژانسی ناسا بڵاوی کردووەتەوە، بەهیزترن تەقینەوەی خۆر لە خولی ئێستادا روویداوە و توندییەکەی ٩ X بووە و بەهێزترین تەقینەوەش لە رابردوودا ٧.٢ X بووە.
لە مانگی پێنجی ئەمساڵیشدا تەقینەوەیەک
لەسەر رووی خۆر روویدا بەڵام توندییەکەی کەمتر بوو لە تەقینەوەکەی دوێنێ و ئەو
تەقینەوەیە بەهێزترین تەقینەوەیە لە ساڵی ٢٠١٧ لە سەر خۆر روویدابێت.
لەلای خۆشیانەوەزانایانی فەلەکناسیروسی
هۆشداری دەدەن لە زریانی موگناتیسی بەهێز، باس لەوە دەکەن لە ئێستادا خۆر بە
لوتکەی چالاکییەکانیدا تێدەپەرێت،چالاکییەکانی ئەو تەقینەوەیەی خۆر ئەوەندە
بەهێزە کە رەنگەکاریگەرییەکانی زریانەکە تا کۆتایی هەفتە لەسەر رووی
زەوی بەردەوام بێت، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لەدوای نزیکەی ٢٠ ساڵ زەوی رووبەرووی
زریانێکی موگناتیسی ئەوا بەهێز ببێتەوە.