PM:09:40:21/12/2024
992 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، حکومەت هەوڵدەدات داهاتى نانەوتى زیادبکات و بیگەیەنێتە ٢٠٪
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەزهەر ساڵح راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، حکومەت هەوڵدەدات داهاتى نانەوتى زیادبکات و بیگەیەنێتە ٢٠٪.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت گومرگ و وەرگرتنى
باجى رێکخستووەتەوە و بەرهەمى خۆماڵیشى زیادکردووە و بەوەش داهاتى نانەوتى
بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە.
قسەکانى ئەو بەرپرسەى حکومەتى عێراق دواى
ئەوەدێت کە محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند، داهاتى نانەوتیان ٧٪ەوە بەرزکردووەتەوە
بۆ ١٤٪ و هەڵئاوسانیش ٦٪ەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٢٪.