سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەم هەڵبژاردنە باشترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

PM:11:57:03/10/2024

2072 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند هەموو کارێک دەکەن بۆ بەڕێوچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و ئەم هەڵبژاردنەش باشترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێک داوە.


ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە، هەمووان چاوەڕوانی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی کوردستانن، عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئاماژەی بەوە کرد، هەموو کارێک دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و ئەم هەڵبژاردنەش باشترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

پەرۆشی هاوڵاتیان بۆهەڵبژاردن و تۆڵەکردنەوە لەدەسەڵات هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا ٧٠٠ هەزارگەنج یەکەم جاریانە مافی دەنگدانیان دەبێت، کە توانای لابردنی پارتی و یەکێتیان هەیە لە دەسەڵات.

پێشتریش، کۆمسیۆنیهەڵبژاردنەکانی عێراق بەئێن ئاڕ تی راگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێک داوە. وتیشی، فۆڕمی دەنگدان ناوی کەسی لەسەر نیە و تەنانەت کۆمیسیۆنیش نازانێت دەنگدەر دەنگ بە کێ دەدات و ئەوانەشی باسی دەنگ ئاشكرابوون دەکەن راست ناکەن و هەمووهەڵبژاردنێک ئەو قسە دووبارانە دەکەن.

چاوەڕوانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن لەکاتێکدایە، بەهۆی هاتنە سەرخەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژادنێکی جیاواز لە هەرێم ئەنجام بدرێت کە هێندەی تر پێگەی پارتی و یەکێتی لەق بکات.













گەلەری