دۆخی هاوڵاتیانی گەرەکێکی هەولێر لەکاتی دروستبوونی لافاو
PM:11:33:03/10/2024
2496 جار خوێندراوەتەوە
ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانبارین، لافاو لە چەندین ناوچەی هەرێم بەتایبەت شاری هەولێر دروست دەبێت و زۆرجار لەگەڵ ئەو زیانە ماددییە زۆرەی کەبەدوای خۆیدا دەیهێنێت گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانیشی لێدەکەوێتەوە، حکومەتی کاربەڕێکەریش تا ئێستا چارەسەرێکی ریشەیی بۆ دۆخەکە نەدۆزیوەتەوە. ئەمساڵیش هاوڵاتیانی کەلار دەڵێن، "وا زستان دێت و دووبارە شەقامەکە ئەبێتەوە بە پۆند و گۆماو بەلەممان بۆ دابین بکەن".
ماوەی چەندین ساڵە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەدەر نین لەو زیانە گیانی و ماددییانەی کە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ئەنجامی بارانبارین دەکەونەوە، هاوڵاتیانیش هۆکاری سەرەکی دۆخەکە بۆ کەمتەرخەمی حکومەتی کاربەڕێکەر دەگەڕێننەوە لەبەرئەوەی لە ماوەی چەندین ساڵ حکومڕانیدا نەیتوانیوە ئاوەڕۆی پێویست بۆ گەڕەکەکان دروست بکات، تاوەکو هاوڵاتیان بەدوور بن لەو زیانانە.
لەپاڵ خراپی دۆخی مووچە و گوزەرانیاندا لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان و دەستپێکی بارانبارین ترس و دڵەڕاوکێ جارێکی دیکە بەرۆکی هاوڵاتیان دەگرێت، بەجۆرێک لە
ئێستادا کە لە مانگی ١٠ـداین و وەرزی زستان دەستی پێنەکردووە دانیشتوانی گەڕەکی فەرمانبەران
لە کەلار دەڵێن، "وا زستان دێت و دووبارە شەقامەکە ئەبێتەوە بە پۆند و گۆماو
بەلەممان بۆ دابین بکەن". ئاماژە بەوەش دەکەن، زستان دێت و دووبارە شەقامەکە دەبێتەوە بە پۆند و گۆماو.
سەرباری ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام دەڵێت، لەپێناو پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان کار لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی لافاو دەکەن و پڕۆژەی تایبەت
بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە جێبەجێ دەکەن لەوانە دروستکردنی ئاوەڕۆی نوێ و کردنەوەی رێرەوی
ئاوی سروشتی و قەرەبووی زیانلێکەوتوانیش دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستا گرفتەکە چارەسەر نەکراوە و بەردەوام لافاو لە گەڕەکەکانی
ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەت گەڕەکەکانی هەولێر دروست دەبێت و ژیانی
هاوڵاتیان دەکەوێتە مەترسییەوە.