PM:10:41:03/10/2024
3024 جار خوێندراوەتەوە
تامێکی تاڵ لە دەمدا بە دیاردەیەکی بێزارکەر دادەنرێت، بەتایبەتی کاتێک جارجارە دووبارە دەبێتەوە یان چەند رۆژێکی یەک لە دوای یەک بەردەوام دەبێت.
وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەستکردن بە تامێکی تاڵ لە دەمدا بۆ یەکجار پێویستی بە گرنگیدان نییە، بەڵام ئەگەر ئەم تامە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت ئەوە نیگەرانی دروست دەکات و دەبێت هۆکار و چارەسەرەکەی دیاری بکرێت.
بە وتەی پزیشکەکان،
یەکەم هۆکاری دەرکەوتنی تامێکی تاڵ لە دەمدا بریتییە لە خواردنی خۆراکی چەور و
سورکراوە و گریل و خواردنەوە گازییەکان و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول، قاوە یان
چا، چونکە هاندەری دەردانی زەرداو دەبن، کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی تامێکی تاڵ لە دەمدا.
هۆکارێکی تریش
بریتییە لە خواردنی دەرمان بۆ ماوەیەکی زۆر وەکو دژە زیندەیی و دژە هیستامین و دەرمانی
چارەسەری زراو و شەکرە و تەنانەت حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوونیش کە دەبێتە هۆی
دروستبوونی تامێکی تاڵ لە دەمدا.