PM:06:59:03/10/2024
5156 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردرا لە رۆژی سێشەممەوە ١٥ـی ١٠ تاوەکو رۆژی دووشەممە ٢١ـی ١٠ بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەبۆنەی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ـی ١٠، حەوت رۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
باسی لەوەش کردووە، پشووەکە لە رۆژی سێشەممەوە
١٥ـی ١٠ دەست پێدەکات تاوەکو رۆژی دووشەممە ٢١ـی ١٠ بەردەوام دەبێت، هاوکات سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیشەوە
دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، دەوامی سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندن لە ٢٢ـی ١٠ـەوە دەست پێدەکەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ٢٠ـی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.