سەردێڕ:

پارتی هێزی ناردووەتە سەر گوندێکی هەولێر؛ شەهید و بریندار هەیە

وێنەی ئەو گەنجەی لە شەڕەکەدا شەهید بوو
PM:05:36:03/10/2024

10436 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە گوندی کۆرەکی گەورە سەر بە هەولێر پارتی هێزی ناردووەتە سەر دانیشتوانی گوندەکە و شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێك شەهید کراوە و کەسێکیش بریندارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە گوندی کۆرەکی گەورە سەر بە هەولێر پارتی هێزی ناردووەتە سەر دانیشتوانی گوندەکە و شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێك بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و کەسێکیش بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی شەهید بووە  تەمەنی ٢٣ ساڵ و گولـلەیەک بەر سنگی کەوتووە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراوەتەوە. 
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن. نزیکەی ٤٠ چەکداری پارتی چوونەتە سەر گوندەکە و تەقەی هەڕەمەکییان بەسەر گوندەکەدا کردووە و لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بووە و کەسێکیش بریندار بووە. 
شیراز عەبدوڵا- هەولێر 












گەلەری