دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەیدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لە پارتی ئۆپۆزسیۆن بوو سەرکەوتنی دیاری بەدەست هێنا، ئەو دیاریانەی رەت کردەوە کە بەهۆی بەدەستهێنانی پۆستەکەیەوە بۆی هاتبوو.
کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەی سەرۆکایەتی پارتی ئۆپۆزسیۆنی دەکرد، سەرجەم ئەو دیارییانەی گەڕاندەوە کە بەهۆی پۆستەکەیەوە بۆ خۆی و هاوسەرەکەی نێردرابوو.
باسی لەوەش کردووە، هیچ دیارییەک و جلوبەرگێکی خۆڕایی وەرناگرێت و
بەپێی زانیارییەکان سەرجەم ئەو دیاریانەی کیەر ستارمەر
رەتی کردوونەتەوە بە شەش هەزار پاوەند دەخەمڵێندرێت.
سێر کیەر رۆدنی ستارمەر، پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی بەریتانییە و ساڵی
٢٠١٥ـەوە ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنە کە بوونە
براوەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی بەریتانیا و دوای ١٤ ساڵ پارتی پارێزگارانی
دەسەڵاتداریان دووچاری گەورەترین شکست کردەوە لە مێژووی بەریتانیادا.
ستارمەر یەکەم ئەندامی خێزانەکەی بووە کە توانیویەتی بچێتە زانکۆ و
خوێندن تەواو بکات، پاشان بووەتە پارێزەر و لەمیانەی پیشەی پارێزەریدا، هاوکاری
بەڕێوەبردنی گۆڤارێکی چەپی کردووە بە ناوی ئەڵتەرناتیڤەکانی سۆسیالیستی.
ستارمەر لە ساڵی ٢٠٠٨دا پلە یاساییەکانی بڕی بووە سەرۆکی داواکاری
گشتی، خزمەتگوزاری داواکاری گشتی تاجی حکومەتی بەریتانیای بەڕێوەبرد لەو
ساڵەداو بەهۆی ئاشکراکردنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی، خەڵاتی رێزلێنانی شاهانەی
پێ درا.
ساڵێک پێش ئەوەی روو لە سیاسەت بکات و لە ساڵی ٢٠١٤دا پلەی شوڕشگێڕی
وەرگرتووە، بەهۆی ئەو دەستکەوتانەی کە پێشکەشی دەستەی دادوەری گشتی بەریتانیای
کردووە.
کاتێک کیەر ستارمەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی
بەریتانیا هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی پارتەکە تووشی خراپترین شکستی هەڵبژاردنی گشتی
بوو لە ماوەی ٨٥ ساڵی رابردوویدا، ستارمەر سەرکەوتنی پارتەکەی گرتە ئەستۆی خۆی و
بەڵێنی دا شکست بە پارێزگارانی دەسەڵاتدار بهێنێت، دوای چوار ساڵ و بە
بەدەستهێنانی زیاتر لە ٤١٠ کورسی، ستارمەر بەڵێنەکەی بردە سەر و پارتی کرێکاران
بەشداری لە داڕشتنەوەی سیاسەتی حکومڕانی بەریتانیا دەکات.