سەردێڕ:

پشیلەیەک بەهۆی کێشییەوە ریکۆردێکی جیهانیی تۆمار دەکات

PM:03:24:03/10/2024

2160 جار خوێندراوەتەوە

پشیلەیەک بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکات و پزیشکەکان بیر لە چارەسەرێک دەکەنەوە کە چۆن بیگەڕێننەوە بۆ کێشی ئاسایی خۆی.


لە ماڵپەڕی "news.ru" بڵاو کراوەتەوە، پشیلەیەکی بەناوبانگی رووسی بە ناوی " كروشیک" کە لە نەخۆشخانەیەکی رووسیادا دەژی، کێشی نزیکەی ١٧ کیلۆگرام بووە، ئێستا پزیشکانی نەخۆشخانەکە بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن بیگەڕێننەوە بۆ کێشی ئاسایی خۆی.

یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پشیلە ئەوەیە کە بە زۆری هەرچییەک بخرێتە بەردەمی دەیخوات، زۆرجار بە تەواوی هەستی پڕبوون و تێربوونیان نییە، بەڵام زۆرخواردنی ئەم پشیلەیە ریکۆردێکی جیهانی تۆمار کردووە لە ئەنجامدا کێشی گەیشتووەتە ١٧ کیلۆ، بەهۆی پابەندنەبوون بە خۆراکی جێگیرەوە، پشیلەکە توانای رۆیشتنی لەدەستداوە.

پزیشکان نەیانتوانیەوە تەمەنی پشیلەکە بە تەواوەتی دیاری بکەن بەڵام ئەنجامی پشکنینی گشتی خوێنی دەریخستووە کە رەنگە تەمەنی نزیکەی ١٥ ساڵ بێت، بەهۆی زیادبوونی کێشی جەستەیەوە ئەستەمە پشکنینی دیکە ئەنجام بدرێت، چونکە شەپۆلی سۆنەر ناتوانێت بچێتە ناو چینە چەورییەکەی جەستەیەوە.

ئێستا ئامانجێکی گرنگ دەخرێتە بەردەم كروشیک کە بریتییە لە دابەزاندنی ١٧ بۆ٨٥ گرام لە کێشی لە هەفتەیەکدا و لە کۆتاییدا بگاتە کێشکێک کە لە حەوت کیلۆ زیاتر نەبێت، بە وتەی پزیشکان ئەم پرۆسەیە لانی کەم ساڵێک دەخایەنێت، ئەو ژەمە خواردنانە دەخوات کە لە لەلایەن پزیشکەکانەوە بۆی دیاری کراوە، هەروەها بە بەکارهێنانی ئامێری ڕۆیشتنی ئاو راهێنان دەکات چونکە ئاو فشار لەسەر ماسولکە جومگەکان کەم دەکاتەوە و پاڵپشتی جەستەی ئاژەڵەکە دەکات.

جێگەی باسە تا ئێستا پشیلەکە تەنها بەشداری مەشقەکانی تاقیکردنەوەی کردووە، بەڵام بەم زووانە بە شێوەیەکی رێکوپێک دەست بە راهێنانەکانەکانی دەکات.













گەلەری