PM:11:10:21/12/2024
1036 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و تاوتوێی بارودۆخی سوریا و خواستی ئیتالیا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی پێشوازی لە كویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كرد و سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەوڵی هاوبەش هەبێت بۆ یارمەتیدانی سوریا
و بەبێ هیچ دەستێوەردانێک و سەروەری و یەکپارچەیی سوریا بپارێزرێت، وتیشی حکومەتی
عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات بۆئەوەی بڕیاری پێویست بدات.
لای خۆیەوە کرۆسێتۆ، جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ فراوانکردنی
پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، لەسەر بنەمای ئەو هاوبەشی و هاوکارییەی ئێستای نێوان
هەردوو وڵات، و ئامادەیی بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری ناوچەکە.