١. خواردنەوەی ئاوی هەنار یارمەتی کەمکردنەوەی شەکری خوێن دەدات، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە بەدەست بەرزی شەکری خوێنەوە دەناڵێنن، ئەمەش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی دڵ.
٢. هەنار بەهۆی تایبەتمەندی دژە بەکتریاکانیەوە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و لە نەخۆشی جۆراوجۆر دەتپارێزێت.
٣. خواردنی هەنار بە شێوەیەکی بەردەوام یارمەتیدەرە لە باشترکردنی بیرەوەری و رێگری دەکات لە تووشبوون بە زەهایمەر.
٤. هەنار یارمەتی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن دەدات بۆ ماسولکەکان، بەرگەگرتنی جەستە زیاد دەکات لەکاتی وەرزشکردندا.
٥. هەنار پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی تێدایە، ئەمەش وا دەکات کاریگەر بێت لە ڕێگریکردن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە، وەک شێرپەنجەی پرۆستات و سییەکان.