PM:12:03:03/10/2024
4912 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانی کە بەحساب باوەڕی بە دیموکراسی هەیە، فەرمانی بە هێزەکانی پارتی کردووە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن کە بانگەشە بۆ نەوەی نوێ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کە بەحساب باوەڕی تەواوی بە دیموکراسی هەیە، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی دهۆک دەکات و فەرمانی بە هێزەکانی پارتی کردووە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن کە بانگەشە بۆ نەوەی نوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "مەسعود بارزانی بە گوێرەی بنەماکانی دیموکراسی،
بەرگەی بینینی لۆگۆ و بانگەشەی لایەنەکانی دیکە ناگرێت".
ئەوەشی خستووەتە روو، لە هەرێمی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و
لەوکاتەی کە رەخنە لە دەسەڵات دەگریت، رووی راستەقینەی دەسەڵاتت بۆ دەردەکەوێت کە
چەند باوەڕیان بە پڕۆسەی دیموکراسی هەیە.