وەزیری نەوتی سعودیە لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک عێراقی بە پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تۆمەتبار کردووە، ئەوەش بەهۆی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە قاچاخ لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئەمیر عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری نەوتی سعودیە لە کۆبوونەوەی وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک پڵەس باسی لەوە کردوە، عێراق و کازاخستان زیاتر لەو بڕە نەوتە بەرهەم دەهێنن کە بۆیان دیاری کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە،
وەزیرى نەوتى سعودیە هۆشدارى لە دابەزینى نرخى نەوت بۆ خوار ٥٠ دۆلار داوە ئەگەر بێت
و وڵاتانى ئەندام پابەندى بڕیارەکان بۆ کەمکردنەوەى بەرهەم نەبن.
هۆکاری رەخنەگرتنەکەی
سعودیە لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارتی و یەکێتی رۆژانە نزیکەى ٢٥٠ هەزار بەرمیل
نەوت لە رێگەى وڵاتانى دراوسێ بە قاچاخ دەفرۆشن، پێشتریش ئۆپیک رایگەیاندبوو،
ئاگاداری ئەو نەوتە قاچاخەن کە پارتی و یەکیتی دەیفرۆشن و ئەو زیادەیەش لەسەر عێراق
هەژمار دەکرێت.
هاوکات ئەندامێکی
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق باسی لەوە کردبوو، فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ لەلایەن
پارتی و یەکێتییەوە، "ناوبانگی عێراقی لە ئۆپیک لەکەدار کردووە".