AM:10:11:03/10/2024
1384 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیایا و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر
دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی، کەشناسیی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد
بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٧ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەى سیلیزى