سەردێڕ:

سۆران؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١٣ کەس بریندار بوون

PM:04:53:02/10/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین تەحسین وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەخت بووە.

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و پاسێک، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر وەرگەڕاوە.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی رووداوەکەوە ١٣ کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەخت بووە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.
کەریم کەیفی- سۆران 













گەلەری