PM:04:03:02/10/2024
3640 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانیی کۆماری عێراق، سبەی پشووی فەرمییە. بەڵام ئەو پشووە هەرێم ناگرێتەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ٣ـی تشرینی یەکەم، پشووی فەرمییە و دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان لە عێراق رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو دۆخەی کە لە ئێستادا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی
گرتووەتەوە، هیچ مەراسیم و ئاهەنگێک لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو بەهەمان بۆنەوە لە هەرێم پشوو بوو،
بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی پشووی ئەمساڵەوە
بڵاو نەکردووەتەوە و بەوپێیەش دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکاندا ئاساییە.