PM:02:38:02/10/2024
856 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ دەکەن لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، "مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ زامن کراوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست دەکەن بە گفتوگۆكردن لەسەر خشتەكانی بودجەی ٢٠٢٥، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، پارەی پڕۆژەكان و پابەندییە داراییەكانی دیکە.
باسی لەوەش کردووە، لیژنەی دارایی دڵنیایی
داوە لەوەی مووچەی مووچەخۆران بە تەواوی تا كۆتایی ئەمساڵ دابین کراوە و هیچ دواكەوتنێك
روو نادات.
ئەوەشی خستووەتە روو، لیژنەكە لەگەڵ
پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی كار دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی
کە لە پارەداركردنی تەرخانكراوە داراییەكانی پارێزگاكان و پڕۆژە هەیە.
ئەوەش لەکتێکدایە، پێشتر بەهۆی دابەزینی
بەرجاوی نرخی نەوتەوە بەشێک لە شارەزایان باسیان لەوە دەکرد کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران
دروست دەبێت بەوپێیەی بودجەی عێراق بە زۆری پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت،
بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە و رایگەیاند،
پارەی پێویستی مووچە لەبەر دەستدایە.