بەغدا زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بەبڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەستی بەسەر پارەکەدا گرتووە و نایدات بە مووچە.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی
زیاتر لە هەفتەیەکە پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لە بەردەستدایە، بەڵام بە
فەرمانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دەست بەسەر پارەکەدا گیراوە و بۆ مووچە
خەرجناکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی
دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو دوو بنەماماڵەیە دەیانەوێت دابەشکردنی مووچە زیاتر
دوابخەن بۆ کۆتایی بانگەشە.
دواخستنی مووچە و حکومەتی کاربەڕێکەر دوانەیەکی لێکدانەبڕاون،
بە شێوەیەک، بە درێژای ئەمساڵ یەک مانگ مووچەی لە وادەی خۆیدا دابەش نەکردووە و سەری
لە مووچەخۆرانیش شێواندووە و دابەشکردنی مووچەیان لە مانگانەوە کردووە بە وەرزی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر بە بڕیاری مەسرور
بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچەی دواخستووە و ئامادەش نیە دەست
ببات بۆ یەک دیناری داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخ کە سێ ترلیۆن ٦٠٠ ملیاری داهاتی
ناوخۆی لەبەردەستە و مانگانەش نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ دەست
دەکەوێت.