سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی شەش هەزار و ٥٠٠ دەرچووی زانکۆکان

AM:09:52:02/10/2024

1436 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.


سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە بە دامەزراندنی بەشێکی دیکە لە یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم ئەو کەسانە لە وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان دادەمەزرێنرێن و لە داهاتووشدا کار دەکەن بۆ دامەزراندنی زیاتری دەرچووانی زانکۆکان.

باسی لەوەش کردووە، ٣١ هەزار هەلی دامەزراندن لە بودجەدا دیاری کراوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەماهەنگیدان بۆ دامەزراندنی هەشت هەزار کەسی دیکە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە دامەزراندنی دەرچووی زانکۆکان، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم زیاتر لە ١٠ ساڵە دامەزراندنی راگرتووە و زیاتر لە ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە هەرێم هەن.













گەلەری