PM:09:26:01/10/2024
2976 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچەی لە مانگانەوە کردووە بە وەرزی و ئەمساڵ یەک مووچەی لە وادەی خۆیدا دابەش نەکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش، بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دابەشکردنی مووچە دوا خراوە بۆ کۆتایی هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردن. و لە یەک ساڵى رابردووشدا تەنها حەوت موچەى دابەشکردووە.
لە پاییزداین و وردە وردە وەرزی سەرما نزیک دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆران مووچەی چلەی هاوینیان وەر نەگرتووە، وەک خۆشیان دەڵێن، لە سایەی حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی هاوین بە قەمسەڵەوە وەر دەگرن و مووچەی زستانیش بە نیو قۆڵەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، دەست بەسەر پارەکەی بەغدادا گیراوە
کە بڕەکەی ٧٥٥ ملیار دینارە و مووچەی پێ دابەش ناکەن و دەیانەوێت دابەشکردنی مووچە
بۆ هەفتەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن دوا بخەن.
دواخستنی مووچە
و حکومەتی کاربەڕێکەر دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، بە شێوەیەک، بە درێژای ئەمساڵ یەک
مانگ مووچەی لە وادەی خۆیدا دابەش نەکردووە و سەری لە مووچەخۆرانیش شێواندووە و
دابەشکردنی مووچەیان لە مانگانەوە کردووە بە وەرزی، حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی
مانگی یەکی لە مانگی دوو دابەشکرد، مووچەی مانگی دووی بە دوو خشتە دابەش کرد کە یەکیان
کۆتایی مانگی سێ بوو ئەوەی تریش کەوتە مانگی چوار، هەرچی مووچەی مانگی سێشە لە
مانگی چوار دابەش کرا و مووچەی مانگی چواریش لە ناوەڕاستی مانگی پێنج دابەشکرا، مووچەی
مانگی پێنجیش کەوتە ١١ـی مانگی شەش، هاوکات مووچەی مانگی شەشیش دوای ٤٠ رۆژ دابەش کرا
و مووچەی مانگی حەوتیش دوای دوو مانگ لە سێی مانگی نۆ دەست کرا بە دابەشکردنی.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە ئەنقەست
دابەشکردنی مووچەی دواخستووە و ئامادەش نیە دەست ببات بۆ یەک دیناری داهاتی ناوخۆ
و نەوتی قاچاخ کە سێ ترلیۆن ٦٠٠ ملیاری
داهاتی ناوخۆی لەبەردەستە و مانگانەش نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتی
قاچاخ دەست دەکەوێت.