سەردێڕ:

بە چوار موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا

AM:10:26:01/10/2024

1424 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو بە موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی بەغدا و موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکەکەوە خرانە خوارەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو بە چوار موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی بەغدا و موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکەکەوە خرانە خوارەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێرشەکە بۆسەر بنکەی ڤیکتۆریا بووە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، بەڵام هەر چوار موشەکەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە سیرام ئاراستەیان گۆڕاوە و خراونەتە خوارەوە.

هاوکات، بەرەبەیانی ئەمرۆ سەکۆیەکی موشەکی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە کە دانرابوو بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا.

لەلایەکی ترەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ٢٥ی ئەیلولی ساڵی داهاتوو ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت .













گەلەری