سەردێڕ:

١٢ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونس گیانیان لەدەستدا

PM:06:31:30/09/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە ١٢ کۆچبەر لە کەناراوەکانی دورکەی جیربا لە باشووری تونس گیانیان لەدەست داوە و ٢٩ کۆچبەریش رزگار کراون.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە ١٢ کۆچبەر لە کەناروەکانی دورکەی جیربا لە باشووری تونس گیانیان لەدەست داوە و ٢٩ کۆچبەریش رزگار کراون و پێشبینی دەکرێت ژماریەکی زیاتر سەرنشین لە بەلەمەکەدا بووبن.

بەگوێرەی میدایا عەرەبییەکان، پێنج لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە پیاون و سیانیان منداڵی ساوا و چواریان ژنن و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زیاتر سەرنشین لە بەلەمەکەدا بووبن و گەڕان بەدوای سەرنیشینەکانی دیکەدا بەردەوامە.

چوارشەممەی رابردووش تەرمی ١٣٤ کۆچبەر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی تونس دەرهێنران.

تونس، هاوشێوەی لیبیا، خاڵی سەرەکی ڕۆشتنە لە باکووری ئەفریقا بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا و لە ١٥٠ کلیۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە دوورە.













گەلەری