PM:03:48:30/09/2024
1336 جار خوێندراوەتەوە
وەرزی پاییز بە سەرەتای وەرزی سەرما و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و هەڵامەت دادەنرێت، شۆربای مریشکیش وەک یەکێک لە چارەسەرەکان بەکار دەهێندرێت.
بە گوتەی دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤی پسپۆڕی خۆراک، شۆربای مریشک هەر لە کۆنەوە بووە بە یەکێک لە چارەسەرە فۆلکلۆرییە دڵخوازەکان کە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەکاردەهێنرێت، چونکە نەخۆش هەست بە تێربوون دەکات کاتێک نایەوێت هیچ خواردنێکی تر بخوات، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی هێزی جەستە کە بەهۆی نەخۆشییەوە لاواز بووە، هەروەها لە ئێستادا توێژینەوەی زانستی هەیە کە سوودەکانی شۆربا بۆ نەخۆشەکان دەسەلمێنێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، لە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشتریش کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەنجامدراوە،
دەرکەوتووە کاریگەریی ئەو شۆربایە وەک کاریگەریی دژە زیندەییەکان بووە و یارمەتیدەر
بووە لە باشترکردنی تەندروستی.
میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە لە حاڵەتی سەرمابووندا نەخۆش دەبێت
شۆربای مریشک بخوات چونکە بەم شێوەیە دۆخی تەندروستی باشتر دەکات.