PM:10:56:29/09/2024
1612 جار خوێندراوەتەوە
لە بەرژەوەندیدا شەریک و لە رووکەشدا ناکۆک، ئەمە سیناریۆ سەد بارەکەى پارتیی و یەکێتییە و لە میدیاوە شەڕ دەکەن و لە ئەرزی واقیعیشدا شەریک و هاوبەشن.
پارتی و یەکێتی لە میدیاوە درۆی ساختە دەکەن، بەڵام لە راستی و لەسەر ئەرزی واقیع تا ئێستاش، ئەو دوو حیزبە پێکەوە شەریکن لە حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری مەسرور بارزانییە و هیچ کێشە و گرفتێکیان نییە لە ئەرزی واقیعدا.
وەک خۆیان ناویان ناوە تاى هەڵبژاردن، لەسەروبەندى
بانگەشەى هەڵبژاردندا ئەو دوو حزبە لە میدیاکانەوە خۆیان وەک ناکۆک نیشان دەدەن و
دەیانەوێت چنگەکڕێی کۆکردنەوەى دەنگ و بەدەستهێنانى سۆزی دەنگدەرانیان بکەن، چونکە
خۆشیان و خەڵکیش دەزانن کە ئەوان بۆ ئەم هەڵبژاردنە تەنانەت بەڵێنی بێکرداریشیان پێ
نییە بە خەڵکى بدەن.
ئەم شەڕە میدیاییە لە کاتێکدایە، ئێستا هەردوکیان
پێکەوە لە حکومەت شەریکن و موو بەینیانەوە ناچێت و تەنانەت پێکەوە دەستیانگرتووە بەسەر
ئەو پارەیەى کە بەغدا بۆ موچە ناردوویەتى و دابەشى ناکەن.