سەردێڕ:

گومان دەکرێت پارەی مووچە بۆ مەبەستی دیکە خەرج کرابێت

PM:08:35:29/09/2024

4820 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گومان دەکرێت ئەو پارەی بۆ مووچەی مانگی هەشت نێدراوە، بۆ مەبەستی دیکە خەرج کرابێت. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاند، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی لیستی مووچە کێشەی دیکە دروست دەکات.


حکومەتی کاربەڕێکەر چاوەڕێی هاتنی پارەی دیکەیە لەبەغداوە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئارتی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە دەنێرن، وتیشی دواخستنی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم کاریگەری دەبێت لە دواخستنی مووچەی مانگی نۆش.

لایخۆیەوە، رائید مالکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین پەلە بکات و وەڵامی هەبێت بۆ داواکاریەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕادەستکردنی لیست و پوختەی ڕاژەی مووچەخۆران، چونکە بەمە چارەسەکردن کێشەکان ئاسان و خێراتر دەبێت".

 

ئەوەشی خستە روو، وەڵام نەدانەوەی ئەو داواکاریانە لەلایەن هەرێمەوە ئەمانخاتە ناو کێشەی نوێوە بەتایبەت کێشەی یاسایی.

ئێستا قاسەکەی حکومەتی کاربەڕیکەر زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری تێدایە بەڵام دابەشكردنی موچە ڕاگیراوە، بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم دەیەوێت ئەم هەفتەیەش دابەشکردنی موچە دوابخات.

پێشمەرجی عێراق بۆ بەردەامی مووچەی هەرێم ڕادەستکردنی داهاتی ناونەوتییە بەڵام هەرێم ، ئامادەنییە دەست لە نیوەی ئەو داهاتە هەڵبگرێت یان بۆ بەغدا یان بۆ موچە، کورد وتەنی بە بەغدا وموچەخۆرانیش دەڵیت بەشی خۆم بۆ خۆم ئەوەی تۆش دەخۆم.













گەلەری