PM:07:55:29/09/2024
1364 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی هێزەکانی پشتیوانی ئاسمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و سەربازەکانی لەو ناوچەیە دەخاتە ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی پەرەسەندنی مەترسییەکانی ئێران بۆسەر ناوچەکە ژمارەی هێزەکانی پشتیوانی ئاسمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات.
ئەوەش هاتووە، زیادکردنی هێزەکان بە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتییانی ئەمریکا و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەرگریکردنە لە
ئیسرائیل و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانە.
زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکاتێکدایە، سوپای
ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر لوبنان، حەسەن نەسروڵا،
ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان کوژراوە، حزبوڵای لوبنانیش دەنگۆی کوژرانی حەسەن
نەسروڵایان پشتڕاست کردەوە.