سەردێڕ:

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان؛ ئۆپۆزسیۆنی نەمسا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

PM:06:37:29/09/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

دوای داخستنی دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە نەمسا ئەنجامە بەراییەکان بڵاوکرانەوە و بەگوێرەی ئەنجامەکان، پارتی ئۆپۆزسیۆنی راسترەو سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و دەنگی پارتی دەسەڵاتدار کەمی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە نەمسا بەڕێوە چوو و هەر لە سەرەتاوە پێشبینی دەکرا پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو سەرکەوتنێکی مێژووی بەدەست بهێنێت و بەسەر پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکەدا سەربکەوێت.

پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو بۆ یەکەم جارە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا بەشداری بکات و لە چەندین راپرسی پێش هەڵبژرادنەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش سەرکەوتنی گەورەی بەسەر پارتی دەسەڵاتدا بەدەست هێناوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سایەی حکومڕانی پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکە دۆخی ئابووری و پرسی کۆچبەران لە ئاستێکی خراپدایە، هەربۆیە پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو چاوی لەوەیە زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەست بهێنێت و کارکردن لەسەر ئەو دوو پرسەش بە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی دابنێت.















گەلەری