کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، لە سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان دەگاتە ٣٥ کیلۆمەتر و لە نزیک ئێوارەوە خێراییەکەی کەمدەبێتەوە.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما
کەمێک بەرز دەبنەوە، خێراى باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر
لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣١ پلەى سیلیزى