سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ یەکپارچەیی سوریاین و داوای هەرێمێکی فیدڕاڵی ناکەین

PM:10:42:21/12/2024

3840 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ یەکپارچەیی سوریان و داوای هەرێمێکی فیدڕاڵی ناکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە ماڵپەڕی شەرقی راگەیاند، پێشوازی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتی نوێی سوریا دەکەن و لێدوانەکانیان ئەرێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت ببنە بەشێک لە سووپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بکرێت، باسی لەوەشکرد، تا ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا کۆنەبوونەتەوە، بەڵام ئامادەن کۆببینەوە و گفتوگۆ بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا (مورهەف ئەبو قەسرە)ی راسپارد بۆ وەزیری بەرگری لە كابینەی نوێی وڵاتدا و بڕیاریدا سەرجەم گرووپە چەكدارەكان یەكبگرن لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگری.













گەلەری