AM:09:00:28/09/2024
18420 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی دوو رۆژە رەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەک و سلێمانی بەتایبەت گرتووەتەوە و لە سلێمانی زیانی بە چەندین دارودرەخت و تەنانەت پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن گەیاندووە.
کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە، ئەو بایەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێم خێرایی با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە ناوچە جیاوازەکاندا.
هاوکات، ئەو رەشەبایەی
سلێمانی گرتووەتەوە خێراییەکەی سەروو ٣٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٤٥ کیلۆمەتر، پێشبینیش دەکرێت ئەمڕۆ بەردەوام بیت و لە کاتەکانی ئێوارە و
شەوەوە خێرایی با کەمتر ببێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی
خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ شەممە ١ تاوەکو ٣ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە
دوێنێ.