سەردێڕ:

بەشێک لەو خواردنەوانەی کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی کۆکە و چارەسەری هەڵامەت

PM:11:50:27/09/2024

4132 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا تووشی کۆکە و هەڵامەت دەبین کە ئەمەش حاڵەتێکی بێزارکەرە و دەکرێت نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بێت وەك ماندوێتی و شەکەتی و ئازاری ماسولکەکان.


ماڵپەڕی "هێڵث لاین" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لەو خواردنەوانە کردووە کە کۆکە کەم دەکاتەوە و هەڵامەت چارەسەر دەکات و جەستە ئارام دەکەنەوە، ئەوانیش بریتین لە:

- چای زەنجەفیل:

چای زەنجەفیل یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ رۆژی سەرما و تووشبوون بە کۆکە، چونکە هەوکردنەکان ئارام دەکاتەوە و چارەسەریان دەکات، باشتریش وایە زەنجەفیلی تازە بەکاربهێنرێت لەجیاتی وشککراوە.

- گیراوەی لیمۆ و هەنگوین:

بۆ چارەسەری سەرمابوون دەتوانن گیراوەی لیمۆ و هەنگوین بخۆنەوە، چونکە هەردووکیان دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسیدەکان کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن و هانی جەستە دەدەن زوو لە نەخۆشییەکان چاك ببێتەوە.

- گیراوەی زەعتەر:

ئەم خواردنەوەیە بە چارەسەرێکی سروشتی دادەنرێت بۆ هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان، هەروەها قوڕگ و سییەکان پاک دەکاتەوە، بۆیە باشتروایە لە رۆژێکدا دووجار بخورێتەوە.













گەلەری