سەردێڕ:

ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانەوە بەرزبووەوە

PM:09:58:27/09/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٢٠ کەس بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی کە ژمارەیەک ویلایەتی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە.


میدیاکان باسیان لەوەش کردووە، هێشتا ژمارەیەک کەسی دیکە لە خانوو و باڵەخانەکاندا لە ئەنجامی زریانەکە گیریان خواردووە و تیمەکان لە هەوڵی رزگارکردنیاندان.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، زریانەکە کارەبای دەیان ماڵ و باڵەخانەی بازرگانی پچڕاندووە و چەندین ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوێنێوە زریانێکی بەهێز بە ناوی (هێلین) رووی لە ویلایەتەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا کردووە و بەهۆیەوە لە ٦٧ ناوچەی ویلایەتی فلۆریدا باری نائاسایی راگەیێندراوە و لە چەندین ناوچەش داوا لە خەڵک کراوە ناوچەکانیان بەجێبهێڵـن.













گەلەری