سەردێڕ:

ئیتاڵیا رێکارێکی نوێ بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێتەبەر

PM:05:19:27/09/2024

1812 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاری داوە دوو سەنتەر لە وڵاتی ئەلبانیا بۆ کۆچبەران بکاتەوە کە بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەوە.


ئەلفرێدۆ مانتۆڤانۆ سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە ١٠ رۆژی سەرەتای مانگی ١٠ دوو سەنتەری مانەوەی کۆچبەران لە ئەلبانیا بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی رێککەوتنی ئیتاڵیا و ئەلبانیا ژنان و منداڵان و کەسانی نەخۆش نابرێنە ئەو سەنتەرانەی لە ئەلبانیا کراونەتەوە دوای ئەوەی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن کەشتییەکانی ئیتاڵیاوە رزگار دەکرێن.

هاوکات، چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی رایانگەیاندووە کە دەیانەوێت هەمان رێکار بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دەیانەوێت هەمان پلان و هەنگاوەکانی ئیتاڵیا کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کۆچبەران لە ئیتاڵیا بگرنەبەر.













گەلەری