سەردێڕ:

چین بە ئامانجی بەرزکردنەوەى گەشەى ئابوری ڕێژەی سودی بانکیی دابەزاند

PM:02:24:27/09/2024

1000 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەمریکا چینیش، نرخى سوودی بانکیی دابەزاند و چەند رێکارێکى بۆ بوژانەوەى ئابورییەکەى گرتووتەبەر کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریی لەسەر ئابوری جیهان هەبێت.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی چین بەمەبەستی بەرزکردنەوەی گەشەی ئابوری وڵاتەکەی بۆ ٥٪ڕێژەی سودی بانکی دابەزاند.

ئاماژەی بەوەش کردووە،شارە گەورەکانی شەنگەهای و شێنژن بەنیازن لە چەند هەفتەی داهاتوودا سنووردارکردنی کڕینی خانووبەرە هەڵبگرن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەیرانی خانووبەرەی ساڵانە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چین بۆ گەشەی ئابوری حکومەتی ئەو وڵاتە چەندین گرێبەست بە بەهای زیاتر لە٢٨٤ملیاردۆلار واژۆدەکات.

شارەزایانی ئابوریش لەم بارەیەوە دەڵێن، بەو پێیەی کە چین دووەم گەورەترین ئابوری جیهانە و یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکاری نەوت، گەشەی ئابوری ئەو وڵاتە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوری جیهان دروست دەکات.













گەلەری