سەردێڕ:

حکومەتی عێراق کاروباری کۆمپانیاکان دەکات بە ئەلیکترۆنی

PM:01:49:27/09/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

عێراق ئاسانکاری بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و پێدانی پارەی رسوماتەکانیان کارئاسانیان بۆ دەکات و کاروبارەکانیان دەکاتە ئەلیکترۆنی.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بارزگاننی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان دەستیکردووە بە رێکارەکانى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و خزمەتگوزارییەکانى ئەو بوارە بەشێوەى ئەلیکترۆنى.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەنجەرەیەکی ئەلیکترۆنی کراوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بە کاتێکی کەم بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، هاوینى ئەمساڵ حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە دانانى بازگە لەنێوان شارەکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگا فیدراڵییەکان و مەرجى داخڵبوونى بەروبوومى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستانى بەستەوە بە تۆمارکردنى ئەو کۆمپانیایانە لە حکومەتى عێراق.













گەلەری