سەردێڕ:

بەمزووانە خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات

PM:01:18:27/09/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی زانیاری ئەستێرەناسیی مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو خۆرگیرانی بازنەیی ڕوودەدات.


بەگوێرەی نووسینگەکە وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، خۆرگیرانی بازنەیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ـی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٤٤ ڕوودەدات و تا کاتژمێر ٠٠:٤٦ بەکاتی مۆسکۆ بەردەوام دەبێت و لە باشووری شیلی و باشووری ئەرجەنتینیشەوە دەبینرێت.

نووسینگەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مانگ لە کاتژمێر ٢١:٥١ بە کاتی مۆسکۆ پڕ دەبێت و لە کاتژمێر ٢٢.٤١ لە دوورترین خاڵ لە خولگەی خۆیدا دەبێت.

شارەزایان دەڵێن: "لە ساتەوەختی مانگ گیراندا مانگ ناتوانێت رووی خۆر بە تەواوی داپۆشێت و سێبەرەکەی لە زەویەوە دوور دەبێت، بۆیە ئەڵقەیەکی گەشاوەی ئاگر لە دەوروبەری دروست دەبێت بەهۆی رووناکی خۆرەوە، واتە خۆرگیرانی بازنەیی ڕوودەدات."

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خۆرگیران دەتوانێت تەواو، بازنەیی، تێکەڵ، یان بەشەکی بێت.

دانیشتوانی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن و باکووری نیوزلەندا دەتوانن ئەم خۆرگیرانە ببینن.













گەلەری