زریانێکی بەهێز ویلایەتی فلۆریدای لە ئەمریکا گرتووەتەوە، بەهۆیەوە باری نائاسایی راگەیەندراوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی نیشتیمانی زریانەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، زریانی هێلین لە ویلایەتی فلۆریا هەڵی کردووە و لە ئێستا گەیشتووەتە ئاستی سێیەم لە پلەبەندی بەهێزیی زریانەکان و خێرایی باش گەیشتووەتە ١٩٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی گەیشتنی زریانەکە بە کەناراوەکانی فلۆریدا
لافاو بەشێک لە شارەکانی کەناراوەکانی رۆژئاوای ویلایەتەکەی گرتووەتەوە. پێشبینیش
دەکرێت لە هەندێک شوێن ئاستی ئاو تاوەکو شەش مەتر بەرز ببێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، ناوەندەکەیان هەموو ئامادەکارییەک بۆ پاراستنی ژیانی
خەڵک و ماڵییان کردووە.
تاوەکو ئێستا لە ٦٧ ناوچەی ویلایەتی فلۆریدا باری نائاسایی راگەیێندراوە
و لە چەندین ناوچەش داوا لە خەڵک کراوە ناوچەکانیان بەجێبهێڵـن.