نرخی نەوت ئەمڕۆش بەردەوامە لە دابەزین و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە٧١ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لەم هەفتەیەکدا ٤.٦٪ـی نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٧ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هاوشیوەی نەوتی برێنت ئەویش دابەزینی بەرچاوە بەخۆیەوە بینیوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش نرخەکەی لە دابەزیندایە و لەم هەفتەیەدا ٦.٦٪ـێ نرخەکەی لەدەست داوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک
پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنان بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە
و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت دواتر
بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاددەکەن.
ئاژانسی فاینانشەڵ تایمز لەوباریەوە
ئەوەی خستووەتە روو، زیادکردنی بەرهەم بە بڕی ١٨٠ هەزار بەرمیل لە دوای ئەوەدێت
سعودیە دەیەوێت بەرهەمهێنان زیاد بکات و لە کۆتایی ساڵدا دەیەوێط نرخی نەوت
داببەزێنێت و وڵاتەکە رەتی دەکاتەوە نرخێکی جێگیر بۆ نەوت دابنێت.
لەلایەکی دیکە، ئاڵەنگارییە سیاسی و
چەکدارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی غەززە بۆ لوبنان
هۆکارێکی دیکە ناجێگیری نرخی نەوتن .