سەردێڕ:

ئایا وەرزشکردن کاریگەری لەسەر زیادکردنی چەورییە تەندروستەکانی جەستە هەیە؟

PM:11:28:26/09/2024

2264 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، وەرزشکردن نەک تەنها یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی چەوری، بەڵکو رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی چەورییە تەندروستەکان.


بە پێی "سی ئێن ئێن"، دکتۆر جێفری هۆرۆڤیتز، مامۆستای توێژینەوەکانی جوڵە لە زانکۆی میشیگان سکوڵی لە زانکۆی میشیگان دەڵێت: "ژیانی چالاک لەڕووی جەستەییەوە و وەرزشکردنی بەردەوام بە تێپەڕبوونی کات، شانە چەورییەکانمان دەکاتە شوێنێکی گونجاوتر بۆ وزەی زیادە لە ژێر ئەو بارودۆخەی کە کێشمان زیاد دەکات".

بۆ ئەوەی بزانن وەرزشکردن چۆن کاریگەری لەسەر شانە چەورییەکان دەبێت، توێژەران ئەو شانە چەورییانەی کە تەنها لە ژێر پێستدان لە دوو گروپی ١٦ کەسی قەڵەودا بەراورد کرد کە بەشێکیان لانیکەم چوار جار لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی لانیکەم دوو ساڵ وەرزشیان کردووە و بەشێکیشیان لە ماوەی پچڕ پچڕ وەرزشیان کردووە، دەرکەوتووە ئەوانەی پێشینەی وەرزشی بەردەوامیان هەبووە، خانە چەورییەکانیان زیادی کردووە.

دکتۆرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرنگە شانە چەورییەکانی ژێرپێست گەشە بکەن بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک کێشی زیاد بکات، چەورییەکە بچێتە ئەوێ لەبری ئەوەی بچێتە شوێنە مەترسیدارترەکانی وەک دڵ یان جگەر.

باسی لەوەش کردووە، "جێگای داخە زۆربەمان، تەنانەت ئەوانەی بە بەردەوامی وەرزش دەکەین، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا کێشمان زیاد دەکات."













گەلەری