سەردێڕ:

لەسەر ئاستی هەفتانە؛ فرۆشی کاشی بانکی ناوەندی کەمی کردووە

PM:08:43:26/09/2024

976 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشی بانکی ناوەندی لەم هەفتەیەدا زیاتر لە یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی فرۆشی کاش کەمی کردووە.


بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی ٢٢ تا ٢٦ـی ٩ بانکەکە بە تێکڕا یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

هاوکات، رێژەی فرۆشی کاش لەم هەفتەیەدا ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەکە کەمی کردووە بەوپێیەی فرۆشی کاش ٥٨ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بووە.

هەر بەپێی داتاکان، زۆرترین فرۆشی کاش لە رۆژی دووشەممە ٢٣ـی ٩، بووە کە بە تێکڕا زیاتر لە ١٢ ملیۆن بووە، کەمترین فرۆشیش لە رۆژی سێشەممە ٢٤ـی ٩، بووە و بە تێکڕا شەش ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە کاش فرۆشراوە.

بڕی فرۆشی حەواڵەش لەم هەفتەیەدا، یەک ملیار و ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٤٩ دۆلار بووە.













گەلەری